.
10:25 - 21/03/2023
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا، بەتوندی ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکەی جێندرێس و شەهیدکردنی چوارهاوزمان لە عەفرین دەکات.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند "بەتوندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات تۆمەتباران رووبەڕووی دادگا بكەنەوە"
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوەشکردەوە، ئێمەی كورد باوەڕی تەواومان بە ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانە و هەموو توندوتیژی و تاوانێك دەرحەق بە هاونیشتمانیانمان لەژێر هەر ناوێكدا رەت دەكەینەوە.
لەکۆتایدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانییەكان دەكەین و هاوبەشی ئەم ماتەمە نیشتمانییەین".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە