.
09:59 - 21/03/2023
ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای رانیە تۆمەتبارێک کە لە ساڵی 2009وە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو دەستگیرکرا.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی رانیە رایگەیاند: ئەمرۆ سێشەممە، لەدوای بەدەستهێنانی فەرمانی دادوەر لەدادگای رانیە هێزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین توانیان تۆمەتباریک بەناوی (ە . ا . ع) دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتبارەکە لە رەگەزی نێرە و لەساڵی 2009وە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە وئەمڕۆ تونرا دەستگیر بکرێت.
ئەوەشی خستەروو، پێشتر تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی406 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەدادگای نەوجەوانان ،بەڵام رایکردبوو بۆ دەرەوەی وڵات ، ئێستاش لەدوای دەستگیرکردنی، دادوەر بڕیاری داوە لەدوای تەواوبوونی رێککارە یاساییەکان بنێردرێتەوە بۆ دادگای ناوبراو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە