.
08:18 - 21/03/2023
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند، كەسێك لەسەر كەڵەكەیەوە بەربووەتە ناو ئاوی زێی بچووكەوە و خنكاوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتییەك لە ڕەگەزی نێر، لەدایكبووی ساڵی 1955 و دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ڕاپەڕین بووە كە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەکراوە، بە وتەی كەسوكاری ئەو هاوڵاتییە چەند ساڵێكە لە ڕێگای كەڵەك خەڵكی لە زێی بچووك دەپەڕێنێتەوە بۆ گوندی (بێخرێ) كە دەكەوێتە سنووری ناحیەی بنگرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەسەر كەڵەكەكەیەوە بەربووەتەوە ناو زێی بچووك و لە ئەنجامدا خنكاوە، لەسەر ڕووداوەكەش پۆلیسی دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە