کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەوقافی هەرێم: رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە

.

07:15 PM - 21/03/2023

وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، رۆژئ پێنجشەممە ٢٣/٣/٢٠٢٣ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمرۆ مانگ نەبینرا لەبەر ئەوە سبەی چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە، رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئێوارەی ئەمڕۆش لیژنەی باڵای بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگیان كرد، كەمێك لەمەوبەریش بەڕەسمی رایانگەیاند،  ناتوانین مانگ ببینین بۆیە سبەی چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە، رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە