کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو تۆمەتبارەی شۆفێری تەكسییەكەی هەولێری كوشت خۆی رادەستی هێزەئەمنییەكان كرد

.

04:55 PM - 21/03/2023

شەوی رابردوو لەشەقامی 100 مەتری هەولێر، كەسێك كە شۆفێری تەكسی بوو، لەسەر شكاندنەوەی ئۆتۆمبێل" لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی جیكلاسەوە درایە بەر دەسترێژی گولـلەو كوژرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە گەلی كوردستانی راگەیاند، ئەو كەسەی شەوی رابردوو لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر كوژراوە، ناوی عەبدوڵڵا كوردۆ-یە و خەڵكی مەخموورە و شۆفێرەی تاكسیە و خێزاندارە، لەدوای خۆیشی دوو منداڵی تەمەن 1 تاوەكو 4 ساڵی بەجێهێشتووە. 

ئاشكراشیكرد، شۆفێری تەكسییەكە لەسەر شكاندنەوەی ئۆتۆمبێل" لەلایەن شۆفێری جیكلاسێكەوە درایە بەر دەسترێژی گولـلەو كوژرا. تۆمەتبارەكەش چواردە گوللـەی پێوەناوە و چوار گوللـەی بەركەوتووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد، تۆمەتبارەكە خۆی رادەستی هێزەئەمنییەكان كردووە. 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە