کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە خانەقین كەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو

.

08:41 PM - 20/03/2023

مەڵبەندی (٨)ی ڕێكخستنی خانەقین بەهاوكاری قایمقامیەتی خانەقین كردنەوەی ئاگری نەورۆز و كەرنەڤاڵی نەورۆزی پیرۆز كرد
بەئامادەبوونی سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی (٨)ی ڕێكخستنی خانەقین و شێركۆ میروەیس و هێرش حەبیب ئەندامانی سەركردایەتی و وەفدێكی مەكتەبی ڕێكخستن و سۆزان مەنسور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ هەڤاڵان و كادران و ئەندامانی (ی ن ك) لەمەڵبەندی خانەقینەوە بەرەو نێو بازار و فلكەی كردندی بەڕێكەوتن و دەستپێكی ئاهەنگی نەورۆز لە خانەقین لەفلكەی كردندی بە ووتاری دلێر حەسەن سایە قایمقامی خانەقین دەستپێكرد كە باسی لەمێژووی ئاگری نەورۆز كرد لەخانەقین و ڕۆڵی (ی.ن.ك) لەڕزگاركردنی خانەقین و ئاوەدانكردنەوەی ئەم شارە بەرزنرخاند دواتر چەند چالاكییەكی هونەری جۆراوجۆر نمایشكراو مەشخەڵی نەورۆز لە لایەن (ئەردەڵان محەمەد نوری) كوڕی شەهیدی ئاڵا، داگیرسێنرا.
لەوتەیەكیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن سەركەوت زەكی ووتی : بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ڕزگاركردنی كەركوكەوە پیرۆزبایی ئەم جەژنەی لە كەسوكاری شەهیدان و خەڵكی خانەقین و كەركوك و هەموو كوردانی كوردستان كرد، هیوای خواست ئەم جەژنە جەژنی برایەتی وپێكەوە ژیانی هەموو لایەنەكان و تەواوی پێكهاتەجیاجیاكان بێت.
دواتر لە قەراخی ئەڵوەن لە كۆڕنیشی خانەقینی خێزانی سەرۆكایەتی شارەوانی خانەقین بەئامادەبوونی سەركەوت زەكی و وەفدەكەی هاوڕێی و قایمقامی خانەقین ئاگری نەورۆز كرایەوە.
لە كۆتاییشدا لە باخچەی توژەڵەی خانەقین بە ئامادەبوونی خەڵكێكی زۆری شارەكە، مەشخەڵی نەورۆز داگیرسێنرا و بە هەڵپەڕكی و ئاهەنگ و شادی و خۆشی و دەهۆڵ و زووڕنای كلتوری سنورەكە، ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە