کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرباز كۆسرەت رەسول نەورۆزی كوردان لە كوردستانیان پیرۆز دەكات

.

07:23 PM - 20/03/2023

هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی كوردی و نەورۆزی كوردان لە سەرجەم كوردستانیان پیرۆز دەكەم، ئاواتەخوازم ئەم رۆژە پیرۆز و جەژنە بكەینە هەوێنی تەبایی و یەكڕیزی نێوانمان.

هەمیشە لەناو گەلی كوردستاندا هاتنەوەی جەژن و بۆنە نیشتمانیی و نەتەوەییەكان دەرفەتی گرنگ بوونە بۆ ئاشتەوایی و تەبایی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكان، ئومێد دەكەم هەموومان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە بكەین و ئەم جەژنە بكەینە دەرفەتێك بۆ چارەسەری كێشەكان و كۆتایی هێنان بە جیاوازی و ململانێكان، هەرچەندە نیگەران بین و كێشەمان هەبێت، دواجار پێویستە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و كێشەكانمان چارەسەر بكەین، بەرژەوەندییە نیشتمانیی و نەتەوەییەكانمان لە سەرووی بەرژەوەندییە كەسی و حزبییەكان ببینین.
جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم، ئەم یادە بە دەرفەت دەزانم پیرۆزبایی تایبەتم لە پێشمەرگە قارەمانەكان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان بكەم و دروود و سڵاویش دەنێرم بۆ رۆحی پاكی شەهیدە قارەمانەكانمان.

دەرباز كۆسرەت رەسول
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە