کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بنوێنە وێنەی ئاوێنە

.

03:54 PM - 20/03/2023

ستران عەبدوڵلا

ئەم وێنەیە و ێنەی داود سائغ ( ١٩٠٩-١٩٧٥) سکرتێری حکومەتیی گوایە حزبی شیوعی عێراقە کە حکومەتەکەی عەبدولکەیم قاسم مۆڵەتی  رەسمی حزبایەتی پێدا ، لە جێی ئەوەی مۆڵەتی شایستە  بداتە حزبە شیوعییە راستەقینەکە.


حزبی شیوعی لە دوای تەمموزی ١٩٥٨ بە سەنگ و دەنگ و رەنگی جەماوەری خۆی کۆنترۆڵی شەقامی عێراقی کردبوو ، کەچی قاسم چونکە کەیفی لە جەمع و تەرح و قسمەی فرە حزبی درۆزنانە بوو ، مۆڵەتی دایە حزبەکەی سائغ کە تەنیا دوکانێکی حزبی بوو،  بە زۆریش ئەندامی پێ دابین نەدەبوو ، بۆیە بە ناچاری چووە کەینوبەینی ئەوەی ئەندام لە حزبە راستەقینەکە  بکڕێ و سەریان بە فەتارەت بدات.


کاک فاروقی مەلا مستەفا، تێکۆشەری دێرینی شیوعی لە گێرانەوەی باسوخواسی ئەم حزبەدا دەیگوت حزبێکی موفتەعەل و دەستکردبوو.


بێگومان سەرەنجام ناوی سائغ لە ناوانا بزربوو،  هەر حزبە ئەسڵییەکە بۆ دەورانێکی تری تێکۆشان لە گۆڕاپانەکەدا مایەوە.


بەداخەوە ئەم ئۆینبازییەی حکومەتی جەمهوری قاسم کە ناوی لێ نابوو کۆماری نەمر( جەمهورییە خالدە) بوو خویەکی خراپی سیاسەتی رەسمی دەوڵەت لە بەرامبەر دابونەریتی حزبایەتیدا. ئەوە بوو سەرەنجام کۆمارە نەمرەکەی قاسم فەوتا ، بەڵام خووە خراپەکەی داتاشینی حزب و پێدانی مۆڵەتی رەسمیی بە حزبی کارتۆنی بووە نەریتی نەمر لە سیاسەتی دەولەتی عیراق، بەتایبەتی سەردەمی جەمهوریەتی بەعس  تا دوایی سەری کۆمارە خوێناوییەکانیشی خوارد.


داخی داخانیش ئەوەیە لە هەولێر شوعبەیەکی ئەمنی بەلدە پسولەی خاوەندارێتی بەم و ئەو ئەدا و هەشن  کەیفیان بەم بەرگەی عەدەم تەعەروزە دێت و خەیاڵی لەسەر هەڵدەچنن.

حزب لە کۆری تێکۆشان و لە رێی پەیڕەوی حزبی و ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە شەرعیەت وەردەگرێ ، نەک بە پسولەی بەشێکی  لاچەپ لە دامەزراوەیەک کە بە کەیسی پێشێلی ئازادی گیراوەکانی بادینانەوە تێوەگلابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە