کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری عيراق و ژمارەیەک باڵیۆز و دیپلۆماتکاری وڵاتان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد

.

01:34 PM - 20/03/2023

كەمێك لەمەوبەر سەرۆك كۆماری عیراق و 58 باڵیۆز و دیپلۆماتكاری سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالیان كرد. 

بەپێی راگەیەندراوێك، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عیراق و  ٥٨ باڵیۆز و دیپلۆماتکاری وڵاتان  لە عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یان کرد و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازیکران 

باسلەوەشكراوە، دوای رێوڕەسمی پێشوازیکردنیان کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی وڵاتان لە عیراق تاجە گوڵینەی رێزو وەفایان لە سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە