کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمەدی حاجی مەحموود پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

.

11:49 AM - 20/03/2023

محەمەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات.

دەقی پەیامەکە....

زۆر بەڕێز/ کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەژنی نەورۆز  و سەری ساڵێ  کوردی و بەهار و  ئازادی و راپەڕین، جوانترین پیرۆزبایی خۆمتان پێشکەش دەکەم، ئومێد دەکەم  ئەم جەژنە چۆن لە رابردوودا بووە هێزی راپەڕین  و ئازادی  بۆ گەلەکەمان  دژی داگیرکەران ، لەئێستاشدا  ببێتە هەوێنی ئاشتی  و پێکەوەیی  لەنێوان سەرجەم هێز و  لایەنە سیاسییەکان لە پێناو کوردستانێکی پێشکەوتووتر و ژیانێکی سەقامگیر.

ساڵی نوێێ کوردی  ساڵی کۆتایی  کێشەو ناکۆکییە سیاسییە نێوخۆییەکان  بێت، بەئومێدی سەربەخۆیی و ئازادی  سەرتاسەری کوردستان.

دوبارە پیرۆزە  نەورۆ ز و ساڵی نوێی٢٧٢٢ کوردی

 

محەمەدی حاجی مەحموود

سەرۆکی پارتی  سۆسیال دیموکراتی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە