کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاریکرا

.

11:09 AM - 20/03/2023

پەرلەمانی عیراق کاتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی دیاریكرد .

    پەرلەمانی عیراق لەكۆبوونەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆیدا دەنگیدا لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە رۆژی 6ی 11ی ئەمساڵدا.

هاوکات پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ بڕیاریدا شەممەی داهاتوو دانیشتنی خۆی دەستپێبكاتەوە، دوای دەنگدان لەسەر ماددەكانی یاسای هەڵبژاردن، بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان، بە ئامادەبوونی 171 پەرلەمانتار، دەنگی لەسەر ماددەكانی پەیوەست بەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەكاندا و بریاریدا لە وادەی خۆیدا لە 6ی 11ی 2023 بەڕێوەبچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە