کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیمی فرۆکەوانی سلێمانی دەخرێتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

.

10:51 PM - 19/03/2023

لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا تیمی فرۆکەوانی سلێمانی دەخرێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان.

عەمیدی فڕۆكەوان حسێن فەیزوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەوانی سلێمانی ڕایگەیاند "تیمەكانیان لەرۆژانی نەورۆزدا بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو لەئامادە باشیدا دەبن"

ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی 20ی مانگ بەهێلیكۆپتەر چاودێری شەقامەكان و تەواوی ئەو شوێنانە دەكەن كەلەناو شاری سلێمانی بۆ بەڕێوەچوونی چالاكیەكانی تایبەت بەجەژنی نەورۆز دیاری كراون.

ئەوەشی خستەروو، رۆژی 21ی مانگ هێلیكۆپتەرەكانیان چاودێری سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن و لەكاتی بەدیكردنی هەر ڕووداو یاخود حاڵەتی نەخوازراو تیمەكان ئاگادار دەكەنەوە و لەكاتی پێویستیشدا هێلیكۆپتەرەكان بۆ مەبەستی فریاگوزاری و گواستنەوەی هاووڵاتیان بەكار دەهێنن.

بەڕێوەبەری فڕۆكەوانی سلێمانی داواشیكرد لەكاتی پێویستدا بۆ رووداوەكانی هاتووچۆ هاووڵاتیان پەیوەندی بەژمارە تەلەفۆنی 188هاتووچۆەوە بكەن و بۆ حاڵەتی فریاگوزاریش پەیوەندی بە ژمارە 115ی بەرگری شارستانیەوە بكەن، هەروەها بۆ تێكچوونی باری تەندروستی پەیوەندی بە پەیوەندی بەژمارە 122ی تەندروستیەوە بكەن، وتیشی " ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە راستەوخۆ پەیوەندی بەتیمەكانیانەوە دەكەن و دواتر بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان هێلیكۆپتەرەكانیان دەگەنە شوێنی مەبەست"

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە