.
10:42 PM - 19/03/2023
ستران عەبدوڵلا
بەیاننامە لەسەر هاوبەشەکانیان لە حکومەت دەردەکەن، بێ ئاگاداری رەفیقەکانیان لە دامەزراوەی ئەنجومەنی ئاسایش ، گاڵی دەرودراوسێ دەدەن کە یەکێتیی ئەوەندە فرۆکەی لێ زیادە گوایە بەشی رۆژئاواشی لێ دەدات.
بێ لیژنە و کوتوپڕ تۆمەت ئەبەشێننەوە گوایە ساغ بۆتەوە یەکێتیی هاوکاری بەشەکانی کوردستان دەکات.
ئاخر لەسەر دووشتی وا بوو کە سەرۆک مام جەلال بە عەرەبییەکی بەلیغ دەیوت: شرف لا ندعیه وتهمە لا ننفیه. کە بە کوردییەکی رەوان دەکاتە؛ شەرەفێکە ئیدعای ناکەین و تۆمەتێکیشە رەتی ناکەینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە