کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیرانی عیراق: پابەند دەبین بەبڕیارەكانی ئۆپیك

.

10:24 PM - 19/03/2023

سەرۆك وەزیرانی عیراق پابەندبوونی حكومەتەكە بەبڕیارەكانی رێكخراوی ئۆپێك دووپاتكردەوە.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە، محەمەدشیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەغدا پێشوازیكرد لە هەیسەم غەیس ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی ئۆپیك و كۆبوونەوەیەكیان سەبارەت بەپرسی فرۆشتنی نەوت و هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوەكە ئەنجامدا.

ئاشکراشیکرد، لەكۆبوونەوەكەدا سودانی تەئكیدی لەهەڵوێستی نەگۆڕی عیراق كردوەتەوە بۆ پابەندبوون بەبڕیارەكانی رێكخراوەكە بۆ سنورداركردنی فرۆشتنی نەوت و ئاماژەی بەوەشكردووە"عیراق وەك دامەزرێنەرێكی سەرەكی ئۆپێك بەردەوام دەبێت لەپشتیوانی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لەڕێكخراوەكە"

ئەوەشی خستەروو، سودانی باسیلەوەشکردووە، جگە لەنەوت عیراق خاوەنی یەدەگێكی زۆری غازی سروشتیە كەدەتوانێت پێداویستی وڵات پڕبكاتەوە و ببێتە سەرچاوەی خۆشبەختی بۆ هاووڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە