کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ لەپارکی هەواری شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی تایبەت بە نەورۆز بەڕێوەدەچێت

.

09:39 PM - 19/03/2023

سبەینێ دووشەممە، بەئامادەبونی سەرۆک کۆماری عیراق کەرنەڤاڵێکی ناوازە لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت. 

بڕیارە سبەینێ دووشەممە بەئامادەبوونی، دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، لەسۆنگەی پاراستنی رەسەنایەتی و کلتوری کوردی، کەرنەڤاڵێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی  و هاتنی وەرزی بەهار، لە پارکی هەواری شار لە سەعات 4ی پاشنیوەرۆ بەڕێوەبچێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە