کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیلان غەفور وەک سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عیراق دەستنیشانکرا

.

09:15 PM - 19/03/2023

دیلان غەفور، ئەمرۆ یەکشەممە، وەک سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عیراق دەستنیشانکرا.

ئەمرۆ یەکشەممە لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دیلان غەفور ، ئەندامی پەرلەمانی عیراق، لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، وەک سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عیراق دەستنیشانکرا.

لەدوای دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عیراق، دیلان غەفور، ئەندامی پەرلەمانی عیراق، رایگەیاند " لەدوای بەخشینی ئەومتمانەیە پێمان، دڵنیای دەدەمە خەڵکی خۆشەویستی کەرکوک  هاوکات لەگەڵ ئەرکی نوێمدا، بەردەوام دەبم لە بەدواداچوون لەسەر کۆی ئەودۆسیانەی لە خولی پێشووی پەرلەمانەوە کاریان لەسەردەکەم و تایبەتن بەکەرکوک و  چین و توێژە جیاوازەکانی پارێزگاکەم"

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، سوپاسی زۆرم بۆ متمانەی حزبەکەم  وفراکسیۆن و سەرجەم پەرلەمانتارانی هاورێم هەیە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە