کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان دەکات.

.

08:01 PM - 19/03/2023

 دەقی پەیامەکە....

بەڕێزان بەرێوبەروکادروکارمەندانی دەنگی گەلی کوردستان 

لەیادی 44هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستاندا 

بەناوی لێپرسراوو تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنەوە گەرمترین پیرۆزبای ئەم یادە بەنرخەتان لێ دەکەین وهیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆدەخوازین

دەنگی گەلی کوردستان ئەودەنگە زووڵاڵەیە کەلەرۆژانی سەختی خەباتدا وورەیەکی پۆڵاین بوە بۆهێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵک .تاکە سەرچاوە بوو بۆگەیاندنی چالاکیەکانی پێشمەرگە لەداستانەپڕقارەمانەتێکیەکاندا بەهێزترین کاریگەری بوو بۆ ڕێکخستنەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەکاتی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١دا کە تاکەمیدیای بیستراوی یەکێتی بوو کەچۆکی بەدوژمندادا وجەماوەری گەلەکەمانی بەو پەری جۆشوخرۆشەوە ڕاپەڕینیان سازدا بۆیەئەم ئیزگەبەنرخە یەکێکی ترەلەهەرە سەروەریەکانی ڕاگەیاندنی یەکێتیەکەمان وهەمیشەجێگەی شانازیە هەربەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لەبەڕێوبەر وستافی ئەم ئیزگە ئازیزە دەکەین وئومێدی داهێنانیان بۆدەخوازین لەبواری کاری میدیایدا هەمیشە پشتیوانی لەم ئیزگەئازیزەومیدیاکانی ڕاگەیاندنی یەکێتیەکەمان دەکەین دوبارەپیرۆزە

 

مەکتەبی ڕێکخستن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە