کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رەوەند مەلا مەحمود: رێوڕەسمی نەورۆز لە قەڵای كەركوك بەڕێوەدەچێت

.

07:53 PM - 19/03/2023



ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێكخستنی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ ساڵیادی ڕاپەڕینی كەركوك و یادەكانی نەورۆز پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دانیشتوانی شارەكە كرد و ڕاشیگەیاند: ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای كەركوك دەكەنەوە.
لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد: ئەمرۆ لە مێژوودا رۆژێكی پرشنگدارە، چونكە لەم رۆژەدا شاری كەركوك لەسەر دەستی كورد رزگار كرا، سەبارەت بە یادی نەورۆزیش، ڕەوەند مەلا مەحمود، داوای لە هەمووان كرد بەشداری لە بڵند راگرتنی ئاگری نەورۆز لە شارەكەدا بكەن، كە بڕیارە سبەینێ سەعات 4ی ئێوارە بەبەشداری حزبە كوردستانییەكان لەسەر قەڵای كەركوك، رێوڕەسمی یادی نەورۆز بەڕێوەدەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە