کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باران بارین بەشێكی زۆری سەرچاوە ئاوییەكانی بوژاندووەتەوە

.

07:32 PM - 19/03/2023

كاریگەری شەپۆلی باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسیش لەرۆژانی نەورۆزدا ئەگەری باران بارین هەیە.

 

بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی لەرۆژانی ڕابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتەوە بەشێكی زۆری كانیاوەكان بەتایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی بوژاونەتەوە و ئاستی ئاوی بەنداوەكانیش بەڕێژەیەكی بەرچاوو زیادیان كردووە.

 

هاوكات بەپێی ئامارەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەمساڵ نزیكەی دوو هێندەی ساڵی رابردوو باران باریووە، كەتێكڕای رێژەی باران بارین ئەمساڵ گەیشتووەتە 520 ملم لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو رێژەكە 368 ملیم بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە