.
06:39 - 19/03/2023
بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی (2723) وە گەرمترین پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و گەلانی ناوچەكە دەكەین و
ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و پتەوكردنی یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان.
نەورۆز كە نوێبوونەوەی سروشتە، جەژنی ئازادیخوازان و راپەڕینی كوردیشه دژی ستەمكاری و هاوكاتە لەگەڵ یادی تاجی سەركەوتنەكانی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە شاری كەركوك. لەم بۆنەیەدا بەڵێن دووپاتدەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەهاتووەكانی گەلەكەماندا ، لە چوار چێوەی پرەنسیپە دەستورییەكانی عیراقی فیدراڵدا هەمیشە لەخەبات وتێكۆشان بەردەوام دەبێت .
هەر لەم بۆنەیەدا دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاری كوردو كوردستان و سڵاو بۆ كەسوكاری شەهیدان و پارێزەرانی دەسكەوت وئازادییەكانی گەلەكەمان دەنێرین .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمایی كوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە