کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆكرانییەكان زرێپۆشە كۆنەكانی سۆڤیەت بۆ دووبارە بەكارهێنانەوە چاكدەكەنەوە

.

06:07 PM - 19/03/2023

سەربازانی ئۆكرانیا زرێپۆشە كۆنەكانی سۆڤیەت چاكدەكەنەوە كە تەمەنیان زیاترە لە 60 ساڵ بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی لە شەڕەكانیاندا لە شاری بەخموت، هاوكات سوپای ئۆكرانیا پیشەوەرانی فەوجێكی تایبەتی تەرخانكردووە بۆ ئەو كارە و لە وەرشە نهێنیەكانیاندا كار لەسەر چاككردنەوەی زرێپۆشە شكاوەكان دەكەن.

 

لەوبارەیەوە ئەندرێ مازۆر جێگری فەرماندەی كەتیبەی تایبەتی 214ی ئۆپفۆر ڕایگەیاند ئامێرەكان زۆر كۆنن و زۆر تێكدەچن، بەڵام لە جەنگەكەدا سەربازەكانیان پێویستیان پێیەتی، ئەوەش لە كاتێكدایە كە سوپای ئۆكرانیا لە شاری بەخموت بەرگرییەكی بەهێز دەكات و هێزەكانی ڕوسیا و چەكدارانی واگنەری سەربە ڕوسیا زیاتر لە 6 مانگە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئەو شارە دەدەن بەڵام نەیان توانیوە كۆنترۆڵی بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە