کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەدات

.

05:38 PM - 19/03/2023

ناكۆكییەكان لەسەر هەمواری پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەكۆتایی نزیك دەبێتەوە و بڕیاریشە ئەمشەو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر پڕۆژەكە بدات، بەپێی هەمواری پڕۆژەكە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەر 15 پارێزگاكەی عیراق جگە لە چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای سانت لیگۆی پرۆسەكە ئەنجام دەدرێت.

بەپێی زانیارییەكانیش، لایەنە سیاسییەكانی عیراق رێككەوتون هەڵبژاردن بەهەمان شێوازی ساڵانی 2010، 2014 و 2018 ئەنجام بدرێت و پشت بە بنەمای سانت لیگۆی 106 دەبەسترێت، لەجێگەی 109، ئەوەش رێژەیەكی ناوەندییە و لەبەرژەوەندی كاندیدە سەربەخۆ و ئەو پارتانە دایە كە ئاستی جەماوەرییان مام ناوەندییە، هەروەها بەپێی رێككەوتنی لایەنەكان هەر پارێزگاك دەكرێتەوە بە یەك بازنەی هەڵبژاردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە