کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەكی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٦ دابەش دەكرێت

.

05:13 PM - 19/03/2023


سایلۆی سلێمانی لە ئەمڕۆوە چەكی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٥ دابەش دەكات و دەستدەكات بە راییكردنی مامەڵەی جووتیار.
سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەكات كە رۆژانی ١ تا ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ گەنمیان تەسلیم بەە سایلۆی سلێمانی كردووە و دەڵێت، بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان، لە ئەمڕۆوە سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لە ناحیەی پیرەمەگروون بكەن.
راشیگەیاندووە، نزیكەی ٢٠٠ جووتیار ساڵی ٢٠١٥ گەنمیان تەسلیم بە سایلۆكەیان كردووە و تا ئێستا نەچوون بۆ وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان، سایلۆی سلێمانی داوایان لێدەكات سەردانیان بكەن تا بتوانین چەكی پارەكانیان ڕادەست بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە