کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە

.

05:03 PM - 19/03/2023


هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووەو ڕۆژانە 346 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا، لە هەفتەی ڕابردوودا تێكڕای هاوردەكردنی نەوت بۆ ئەمریكا لە 9 وڵاتەوە 5 ملیۆن‌و 423 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێكدا، بەراورد بە هەفتەی پێشتر كە 5 ملیۆن و 668 هەزار بووە لە رۆژێكدا،  245 هەزار بەرمیل نەوت كەمیكردووە.
بەپێی راپۆرتەكە، لە هەفتەی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا ڕۆژانە 346 هەزار بەرمیل بووە، بەراورد بە هەفتەی پێشتر كە 265 هەزار بەرمیل بووە 81 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە.
ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردوە، گەورەترین هەناردەكاری نەوت لە هەفتەی ڕابردوودا كەنەدا بووە كە ڕۆژانە 3 ملیۆن‌و 371 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریكا ناردوە، لەدوای ئەویش هەریەك لە وڵاتانی مەكسیك، سعودیە، عیراق و كۆڵۆمبیا هاتوون، هاوكات بەهۆی سزادانی كەرتی نەوتی ڕوسیاوە، ئەمریكا نزیكەی ساڵێكە نەوتی لە مۆسكۆ نەكڕیووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە