کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەڵمانیا: هەڕەشەی دەستگیرکردنی ڤلادیمێرپۆتین دەکات

.

04:27 - 19/03/2023

وەزارەتی دادی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ئەگەر سەرۆکی رووسیا سەردانی وڵاتەکەمان بکات دەستگیری دەکەین.

ماركۆ بوشمان وەزیری دادی ئەڵمانیا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند" وڵاتەكەیان پابەند دەبێت بە بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، سەبارەت بە ڤلادێمیر پوتینی سەرۆكی ڕوسیا و لە ئەگەری سەردانی ئەو سەرۆكە بۆ ئەڵمانیا، ڕاستەوخۆ دەستگیر دەكرێت و ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتی دەكرێت"

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ بڕیاری دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی ڕوسیا دەركرد و، لێپرسراوانی مۆسكۆش ئەو بڕیارەیان ڕەت كردەوە و بە بێمانان ناویان برد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە