.
04:19 - 19/03/2023
وەزارەتی دارایی دۆسیەی ٤١٨٩ فەرمانبەرو خانەنشین ڕەوانەی دیوانی چاودێریی دارایی دەكات كە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچەیان هەبووە. بەپێی بڕیاری كۆتایی لیژنەی وردبینی و لێكۆڵینەوەی تایبەت بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان كە ژمارەیان ( ١٠٨١٩) دە هەزار و هەشت سەد و نۆزدە مووچەخۆر بوو، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراون.
دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی یەكلاییكردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی كە دوو مووچەیان هەیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، لە كۆی ( ١٠٨١٩) دە هەزار و هەشت سەد و نۆزدە دۆسیەی دوو مووچەیی، دەركەوت كە ( ٤١٨٩) چوار هەزار و سەد و هەشتا و نۆ دۆسیەیان بەنایاسایی دوو مووچەیان هەبووە بەپێی ڕیزبەندی.
١-١٩٧٣ كەس بەنایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە.
٢-١٨٤٩ كەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتووە.
٣-٣٦٧ كەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری دۆسیەی سەرجەم ئەو مووچەخۆرە نایاساییانە بە داتا و زانیاری تەواو ئاڕاستەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان دەكات تا لە ڕێگای دەستەكانیانەوە ووردبینی لە ڕێكارەكانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە مووچانە بكەن كەلە دوای ( ٢٠٢٠/٧/١) بەدواوە بە نایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزوترین كات لێیان وەربگیرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە