.
03:24 - 19/03/2023
عیراق پێویستی بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار و 919 ملیۆن دینارە بۆ بودجەی ساڵی 2023، ئەم بڕەش لە پرۆژەیاسای بودجەدا دیاریكراوە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كراوە بۆ گفتوگۆ و پەسندكردنی، سەرچاوەی سەرەكی داهاتیش لەرێی فرۆشتنی 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوەیە و بڕی نەوتی هەرێمیش لەو چوارچێوەیەدا بە 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاریكراوە، فراكسیۆنی یەكێتیش لەئەنجومەنی نوێنەران داكۆكی لەو بڕگەو مادانە دەكات كە پەیوەستن بە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم و موچە و بودجە و قوتی خەڵك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە