کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فاروق مەلا مستەفا وەك كەسایەتییەكی گرنگی بواری چاودێریی تەندروستیی بۆ ساڵی 2023 دەستنیشان دەكرێت

.

03:11 PM - 19/03/2023

گۆڤاری 'Forbes 'ــی نێودەوڵەتی فاروق مەلا مستەفا وەكو یەكێك لە 100 كەسایەتی سەركردەی بواری چاودێریی تەندروستیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی 2023 دەستنیشان دەكات.

جێگای ئاماژەبۆكردنە، ئەم ڕێزلێنانە لەم ئاسـتە بەرزەدا تیشـك دەخاتەسـەر بەشـداری و دەسـتكەوتە ناوازەكانی فاروق مەلا مستەفا كە ڕەنگدانـەوەی ئەرێنییـان هەبـووە لـە پێشـكەوتنی بـواری تەندروسـتییدا لـە ڕێـی شـاری پزیشـكیی فـاروق 'FMC'ـەوە.

شـاری پزیشـكی فـاروق نەخۆشـخانەیەكە لـە ئاسـتی نەخۆشـخانە جیهانییەكاندایـە و لەسـەر ڕووبـەری 70 هەزار مەتر چوارگۆشـە بیناكراوە؛ 210 قەرەوێڵە و زیاتر لە 190 پزیشـك لەخۆدەگرێت كە دابەشـبوون بەسـەر 37 بـەش و 11 ژووری (هۆڵـی) نەشـتەرگەرییدا.

لـە كانونـی یەكەمـی 2022، نەخۆشـخانەكە ڕێكەوتننامەیەكـی لەگـەڵ كۆمپانیـای ئەسـتەر 'DM 'بـۆ چاودێریـی تەندروسـتیی لـە دوبـەی ئیمزاكـرد بـە

مەبەسـتی بەهێزكردنـی خزمەتگوزارییەكانـی چاودێـریی تەندروسـتیی لـە عیراق. وەكـو بەشـێك لـەم ڕێكەوتننامەیە، پزیشكانی كۆمپانیای ئەستەر 'DM 'هەڵدەستن بە سەردانكردنی شاری پزیشكیی فاروق بۆ پێشكەشكردنی ڕاویژ و خزمەتگوزاریی نەشتەرگەریی و خزمەتگوزاری تر.

سـەبارەت بـەم ڕێزلێنانـە، فاروق مەلا مستەفا وتی: "وەرگرتنـی ئەم ڕێزلێنانە لەلایەن 'Forbes'ـــەوە شـەرەفێكی گەورەیـە بـۆ مـن، زۆر سوپاسـی هـاوەڵ و هاوبەشـەكانم و كارمەنـدان دەكـەم بـۆ پشـتگیریی و لەخۆبوردوویـی بەردەوامیـان لـە پێنـاو بەدیهێنانـی ئامانجەكەمان". "ئـەم دانپێدانانە هەر شـایەتییەك نییە

لەسـەر كاری جددیمـان، بەڵكـو هانـی زیاترمـان دەدات تـا بەردەوامبیـن لـە باشـتركردن و پێشكەشـكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بە كوالیتییەكی بەرز بە نەخۆشەكانمان".

شـاری پزیشـكی فـاروق و گروپـی كۆمپانیاكانـی فـاروق بـۆ وەربەرهێنـان پابەنـدن بـە پشـتگیریكردنی تازەگەریـی، داهێنـان و پەرەپێـدان لـە كەرتەكانـی چاودێریی تەندروسـتی و بزنسـدا. 

دانپێدانانـی 'Forbes 'بە دەستكەوتەكانی فاروق مەلا مستەفا دا شایەتییە لەسەر ئەو پێشكەوتنە پزیشكییە گەورەیەی لە شاری پزیشكیی فاروق 'FMC 'بەدەستهاتووە.

شاری پزیشكیی فاروق كە دەكەوێتە سلێمانییەوە، بە نەخۆشخانەیەكی پێشەنگ لە عێراق دادەنرێت، خزمەتگوزاری چاودێـری تەندروسـتیی پلـە یـەك پێشكەشـی نەخۆشـەكان دەكات لـە عیراق و ناوچەكەدا. لەسـەر رووبـەری 70 هەزار

مەتـر چوارگۆشـە دروسـتكراوە، ئـەوەش رووبەرێكـی گەورەیـە كـە وادەكات نەخۆشـخانەكە بتوانێـت ژمارەیەكـی زۆری نەخـۆش لەخۆبگرێـت و باشـترین خزمەتگوزارییـان بـۆ فەراهـەم بـكات لـە ژینگەیەكـی گەشـەكردوو و ئاسـودەدا، بەجۆرێـك سـەلامەتی و ئاسـودەیی نەخـۆش لـە پێشـینەی كارەكانـن. 

شـاری پزیشـكی فـاروق بـە یەكێك لە باشـترین پێشكەشـكارانی خزمەتگـوزاری چاودێـری تەندروسـتی دادەنرێـت لـە عیراقـدا، كـە خزمەتگـوزاری پزیشـكی پلـە یـەك پێشـكەش دەكات لە ئاسـتی سـتانداردە جیهانییەكان، نەخۆشـخانەكە 210 قەرەوێڵە و زیاتر لە 190 پزیشـكی بەتوانا و خـاوەن بڕوانامـەی بـەرز و 120 ژووری تاكەكەسـی بـە كەلوپەلـی تەواوەتییـەوە لەخۆدەگرێت ئەمـە لەپاڵ 21 هۆڵی پێشـكەوتوو بـە نوێتریـن دیزایـن و تەكنەلۆژیـای پزیشـكیی و 11 ژووری نەشـتەرگەریی پێشـكەوتوو و ئامادەكـراو  بـە نوێتریـن تەكنەلۆژیـای پزیشـكی لەگـەڵ زیاتـر لـە 25 كلینیكـی نەشـتەرگەری دڵ و بۆری خوێن و نەشـتەرگەری دەمار و ئێسك و بڕبڕەی پشت و سەنتەری تایبەمتەندی خزمەتگوزاری منداڵبوون و دایكایەتی و نەشتەرگەریی شێرپەنجە و كلینیكی نەشتەرگەریی مەمك و پسپۆڕییە پزیشكییە هەستیارەكانی تر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە