.
02:41 - 19/03/2023
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خراپ عەمبارکردن و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر نانەقەیسیدا گرت.
قائیمقامیەتی سلیمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پشکنینی ئەوکاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی لەلایەن بازرگان و دوکاندارەکانەوە بەهاوڵاتییان دەفرۆشرێت، لە کۆگای چەرەساتی یاسین دەست بەسەر زیاتر لە (400) کیلۆگرام نانەقەیسی خراپبودا گیرا.
راپۆرتی لیژنەی باڵای قائیمقامیەت ئاماژەی بۆئەوەکردوە، هۆکاری خراپبونی نانەقەیسیەکە بۆ نەشیاوی کۆگاکە و شوێن و خراپ عەمبارکردنەکەی دەگەڕێتەوە و خاوەنەکەشی بەنیازبوە لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەسەر هاوڵاتییاندا ساغیبکاتەوە.
راپۆرتەکە ئەوەشیخستوەتەڕو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی نانەقەیسییەکە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە