کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی.. سبەینێ چەند شەقامێک بەربەست دەکرێت

.

02:23 PM - 19/03/2023

 هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکاتەوە سبەینێ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠/٠٣/٢٠٢٣ دوو شەقامی شاری سلێمانی بەربەست دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە سەعات (٩:٠٠) ی بەیانی بەهۆی چالاکییەکانی ئین سلێمانی و ئەنجامدانی ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی لە شەقامی مەلیک محمود شەقامەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت، کە خاڵی دەستپێک لە بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دەبێت تا خاڵی کۆتایی کە دەکاتە ناو پارکی هەواری شار. دوابەدوای تەواو بوونی ماراسۆنەکە شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە، داوا لە شۆفێرانی دەکەین لەو کاتانەدا ئەو شەقامە بەکارنەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها بەهۆی چالاکییەکانی نەورۆزەوە شەقامی سالم لە بەردەم باخی گشتی بۆ پردی خەسرەو خاڵ  لە سەعات (١٢:٠٠) ی نیوەڕۆی ٢٠/٠٣/٢٠٢٣ بەربەست دەکرێت و تا کۆتایی هاتنی ئاهەنگ و فیستیڤاڵی نەورۆز لەو رۆژەدا ئەو شەقامە بەربەست دەکرێت و بۆ رۆژی دواتر دووبارە شەقامەکە بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە، واتە لەو کاتەی شەقامەکە بەربەست دەکرێت تەنها بۆ پیادەڕەو کراوە دەبێت.

سەبارەت بە سەیرانگای دووکان لە ڕێکەوتی ٢٠/٠٣/٢٠٢٣ لە سەعات ١٢:٠٠ ی شەو بۆ ماوەی ٢٤ سەعات ئوتومبیلی بارهەڵگر قەدەغەیە بچێتە ناو سنووری سەیرانگای دووکان.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە