کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بومەلەرزەكانی تورکیاوە 49 هەزار و 589 كەس گیانیان لەدەستداوە

.

01:47 PM - 19/03/2023

فوئاد ئۆكتای لە بارەگای (ئافاد) لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەكانەوە 49 هەزار و 589 كەس گیانیان لەدەستداوە.

فوئاد ئۆكتای جێگری سەرۆك كۆماری توركیا بەهاوەڵی هەریەك لە مستەفا ڤارانك وەزیری پیشەسازیی و تەكنەلۆجیا و یونس سێزەر سەرۆكی سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و فریاگوزاری لە توركیا (ئافاد) دوای وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە كارەكانی دوای بوومەلەرزەكانی شەشی شوبات، فوئاد ئۆكتای لە بارەگای (ئافاد) لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا رایگەیاند،

  لەئەنجامی كارەساتی بوومەلەرزەكانی توركیا 49 هەزار و 589 كەس گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 807 كەسیان كەسانی بیانی بوون. جێگری سەرۆك كۆماری توركیا باسی لەوەشكرد، لەلایەن ئافادەوە 22 ملیار و 328 ملیۆن و 330 هەزار لیرە بۆ پارێزگا زیانلێكەوتووەكان خەرجكراوە و بە كۆی گشتییش 31 ملیار لیرە لەلایەن دامەزراوەكانیانەوە بۆ ئەو  مەبەستە خەرجكراوە.

 (7.7 و 7.6) رۆژی 6 ی شوباتی مانگی رابردوو دوو بوومەلەرزە بە پلەی

پلە بە پێوەری رێختەر كە چەقەكەیان لە مەرەشی باكووری كوردستان بوو روویاندا و دە پارێزگای توركیا و باكووری كوردستانی گرتەوە. بەپێی ئامارە رەسمییەكانیش بەهۆیەوە نزیكەی 50 هەزار كەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە  و زیاتر لە 100 هەزار كەسیش برینداربوون.

 

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە