.
01:38 - 19/03/2023
قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە پەیامیكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەرێوەبەر و كارمەندان و میدیاكارانی دەنگی گەلی كوردستان كرد و رایدەگەیەنێت: ئەم ئێزگە گرنگەی سەردەمانێك دەنگی خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگە و نەبەردییەكانی رۆڵە گیانفیداكانی كوردستانی دەدا بەگوێی جەماوەری خۆڕاگردا، مایەی شانازییە كە ئێستا لەگەڵ سەردەمەكەدا خۆی گۆڕیوە و نوێبوونەوەی كردۆتە كردار.
دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال:
بەرێوەبەر و كارمەندان و میدیاكارانی دەنگی گەلی كوردستان
بەبۆنەی یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئەم ئێزگە گرنگەی سەردەمانێك دەنگی خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگە و نەبەردییەكانی رۆڵە گیانفیداكانی كوردستانی دەدا بەگوێی جەماوەری خۆڕاگردا، مایەی شانازییە كە ئێستا لەگەڵ سەردەمەكەدا خۆی گۆڕیوە و نوێبوونەوەی كردۆتە كردار.
بۆ ساڵی نوێی تەمەنی دەنگی گەلی كوردستان بەرەوپێشچوونی زیاتر لەبواری میدیا، جۆراوجۆریی لەبەرنامە و بابەتەكانی، داهێنان و نوێگەری زیاتر لەكۆی كارەكانی ئەم سەكۆ میدیاییە گرنگە دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە