کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئامادەكاری بۆ پێدانی مووچەیەكی تر بە فەرمانبەران دەكرێت

.

11:48 - 19/03/2023

لەگەڵ ئەوەی هێشتا دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردووی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان تەواو نەبووە، بەڵام وەزارەتی دارایی داوای لە بانكەكان كردووە دوای تەواوبوونی مووچەی مانگی ڕابردوو ڕاستەوخۆ دەستبكەن بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەش، بەجۆرێك پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەیەكی تر دابەشبكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، وەزارەتی دارایی گەنجینەكانی ئاگاداركردۆەتەوە كە لەڕێی خۆیانەوە داوا لە وەزارەت و دەستەكان بكەن لیستی مووچەی مانگی ئازار ئامادە بكەن و وردبینی بكەن و ڕەوانەی گەنجینەكانی بكەن.

ئاماژەی بەوەشكراوە، بەهۆی ناردرنی 400 ملیار دینارەكەوە بڕی پارەی پێویست لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە، بۆیە وەزارەتی دارایی مەبەستیەتی لە دوای كۆتایی هاتن بە مووچەی مانگی شوبات كە تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت، ڕاستەوخۆ لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە و پێش جەژنی رەمەزانیش مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشبكرێت. زانیارییەكان ئەوەشیان خستۆتە روو، بۆ مووچەی مانگەكانی داهاتوو وەزارەتی دارایی هەرێم لە چاوەڕوانی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراقدایە ئەگەر بودجە پەسەندبكرێت ئەوا مانگانە پشكی هەرێم ڕەوانە دەكرێت و دابەشكردنی مووچە هیچ گرفتێكی نابێت، ئەوەش بەمەرجێك هەردوولا پابەندی ڕێككەوتنەكانیان ببن بەڵام ئەگەر حكومەتی عێراق بودجە ڕەوانەی هەرێم نەكات ئەوا گرفتی گەورە ڕووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ و هەروەها بەهەرزانفرۆشتنی نەوتی هەرێم.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە