.
11:05 - 19/03/2023
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، کەسێک شەوی رابردوو لە شاری بەغدا دایک و باوکی کوشت و خوشکەکەی بریندارکرد ئەمڕۆش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ناوچەی زیونەی رۆژهەڵاتی شاری بەغداد کەسێک دەستڕێژی گوللەی لە خێزانەکەی کرد و دایک و باوکی کوشت و خوشکەکەی بریندارکرد و دواتر هەڵات.
باسی لەوەشکرد، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان توانرا هەر لە شاری بەغداد تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبەسەر چەکەکەشیدا بگیرێت کە هەوڵیدابوو لە زبڵداندا بیشارێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار بەردەوامە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە