.
10:00 - 19/03/2023
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، ھەورە بروسکە و بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست سبەی دووشەمە ٢٠-٣-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم لەکاتەکانی بەیانی تا نیوەرۆ بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت ، لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ تا ئێوارە لە ناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و دھۆک و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین ھەورە بروسکە و تاوە باران چالاک ئەبێتەوە رێژەی بارانی پێشبینی کراو بەجیاوازی ناوچەکان لەنێوان ٢ تا ١٠ ملیممەتر ئەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما ١ تا ٣ پلەی سەدی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە.
باسی لەوەشکرد، بۆ دوو سبەی سێشەمە ٢١-٣-٢٠٢٣ پلەکانی گەرما زیاتر نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و بارانبارینی پچر پچر بەرێژەیەکی مامناوەند لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ شەو دەستپێدەکاتەوە و لەئەنجامی نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا بەفر بارین ئەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە