کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان دەکات

.

09:29 AM - 19/03/2023

بەڕێزان: بەڕێوەبەرو کارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان

(٤٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان لەئێوە و سەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاکارانی ئێزگەکە پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم لەگەڵ پێشکەوتنەکانی بواری میدیا بەردەوام بن و سەرکەوتوو بن.

ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان خاوەن مێژوویەکی پڕشنگدارەو لە ئەوێ رۆژێی خەباتی شاخ ببووە دەنگی شۆڕش و سەرجەم گەلی کوردستان، پەیامەکانی بزوێنەری رۆحی شۆڕشگێڕی و وتارەکانی لووتکەی ئەدەبی مقاوەمەت بوون، بۆ گەلی کوردستان وێستگەی بەرگری کردن و بەرەنگار بوونەوە بوو دژی زوڵم و ستەمی بەعس. لە راپەریندا، ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان مینبەری سەرەکی و تاکە کەناڵی پەیوەندی نێوان هێزی پێشمەرگەو رێکخستنە نهێنییەکان و خەڵکی کوردستان بوو.

دوای (٤٤) ساڵ لە دەست پێکردنی یەکەم پەخشی، سەرەڕای پێشکەوتنەکانی بواری میدیاو راگەیاندن، هێشتاش ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان وەک کەناڵێکی میدیایی سەنگین و خاوەن رابردوویەکی گەش جێی ئومێدە، هیواخوازم لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن و بتوانن ئەم مێژووە پڕ سەروەرییە بە نەمری و زیندوویی بهێڵنەوەو پەرەی زیاتر بە کارەکانتان بدەن.

دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و سڵاوی تایبەتی خۆم دەنێرم بۆ هەموو ئەو میدیاکارو رۆژنامەنووسانەی رۆژێک لە رۆژان لەم ئێزگەیە کاریان کردووە، بە تایبەت قارەمانانی خەباتی شاخ.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە