کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەرزی درێژخایەن و پاڵپشتی بە ئامێرو کەلوپەلی کشتوکاڵی بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە بودجـە جێگیردەکرێت

.

10:43 PM - 18/03/2023

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، قەرزی درێژخایەن و پاڵپشتی بە ئامێرو کەلوپەلی کشتوکاڵی بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە بودجـە جێگیردەکرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆمانکرد سەبارەت بەپرۆژە یاسایی پاڵپشتی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی، لە پرۆژەیاساکـە پاڵپشتی گەورە بۆ جوتیاران دانراوە چ بۆ پرۆژە نوێیەکان یاخود کڕینی کەلووپەلی کشتوکاڵی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلیژنەوە ڕێکەوتین لەسەر ئەوەی ئەم پاڵپشتیانە جوتیارانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

تەئکیدیکردەوە، کاری جدی بۆ ئەم هەوڵە دەکەین و هەروەها لە پلانی کاری لیژنەی کشتوکاڵیشە کە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕابسپێرێت بە دامەزراندنی کۆمپانیایی کشتوکاڵی نیشتیمانی بۆ دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی جوتیاران لەهەموو عیراق بەنرخی پاڵپشتی کراو بە هەوڵی هەموو لایەک لە بودجەی ئەمساڵ ئەم پێشنیارە جێدەکەینەوە.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە