.
10:05 - 18/03/2023
دانیشتوانی گوندی مەرکەز شێخ لەسنوری ناحیەی قۆرەتو چۆڵکرا، ئەنجومەنی گوندەکەش، هۆکارەکەی بۆ پچرانی کارەبا و سوتانی محاویلەی گوندەکەیان دەگەڕێنێتەوە.
جاسم محمدی ئەنجومەنی گوندی مەرکەز شێخ بەگەلی کوردستانی ڕاگەیاند، دە ڕۆژە محاویلەی کارەبای گوندەکەمان سوتاوە، و فەرمانگەی کارەبای ناوچەکەش پێیان وتوین بەم نزیکانە ناتوانن چاکی بکەنەوە.
وتیشی بەم هۆییەوە دانیشتوانی گوندەکەمان چۆڵیان کردوە گەڕاونەتەوە بۆ کەلار و ناوچەکانی تری گەرمیان، و بەهۆی نەبونی بێ کارەباییەوە ناتوانن ئاوی ئاژەڵەکانیان بدەن بۆیە ئاژەڵەکانیان بردوە بۆ گوندەکانی تر.
ئاماژەی بەوەدا، داواکارین لەڕێگەی کەناڵی گەلی کوردستانەوە ئەم داوایەمان بگات بە ئیدارەی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم گرفتەیان بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە