کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی رابردوو نرخی نەوت 12% پاشەكشەیكردووە

.

05:28 PM - 18/03/2023

نرخی نەوت لەدواین مامەڵەكانی هەفتەی رابردوو بەرێژەی لەسەدا 12 دابەزیووە و هەر بەرمیلێكی برێنت 86 دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی دواین مامەڵەكانی بازاڕی وزەی جیهان، نرخی نەوت لە كاتی داخستنی بازاڕەكان، لە شەوی هەینی دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە دواساتەكانی مامەڵەكاندا، بۆ 72 دۆلار و 97 سەنت دابەزیووە، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش بە 66 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەو پێیەش نرخی نەوت هەفتەی رابردوو لەسەدا 12 پاشەكشەیكردووە، ئەمەش گەورەترین زیانی هەفتانەیە كە لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە تۆماریكردووە
بە وتەی شارەزایانی بواری نەوتیش، مەترسییەكانی كەرتی بانكی و مایەپوچبوونی ژمارەیەك بانك لە ئەمریكا كاریگەری سەرەكی هەبووە لەسەر بازاڕەكانی وزەو دابەزینی نرخی نەوت، هەروەها خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری چین یەكێكیتر بووە لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە