کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بازرگانی عیراق: سەبەتەی خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان دابەش دەكرێت

.

05:25 PM - 18/03/2023

وەزیری بازرگانی عیراق دەڵێت، دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان دەكرێت كە چوار ماددە بۆ بەشەخۆراك بۆ زیادكراوەو بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، ئەو چوار ماددە خۆراكییە لە هەرێمی كوردستانیش بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت.
(ئاسیر داود غرێری) وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، لە 18ی ئادارەوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی سێیەم بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ ساڵی 2023 لەگەڵ سەبەتەی خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان كە چوار بەشە خۆراكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو چوار ماددەی زیادكراوە بریتیە لە تەبەقێك هێلكە، شەعریە و دوو جۆر ئارد و هەموو ئامادەكارییەكیش بۆ دابەشكردنی ئەو سەبەتە خۆراكە كراوەو سەرەتاش لەناوچە زۆر هەژار نشینەكانەوەو لە رێگەی پسوڵەی خۆراكەوە دابەشدەكرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، خۆراكە زیادكراوەكان بریتین لە تەبەقێك هێلكە بۆ هەر خێزانێك، هەروەها كیلۆیەك ئاردی گەنمەشامی، 500 گرام شەعرییە، یەك كیلۆ ئاردی سفر بۆ هەر ئەندامێكی خێزانەكە.
هاوكات نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەو چوار ماددە خۆراكییەی بریاریان لەسەر دراوە لە هەرێمی كوردستانیش دەدرێنە هاووڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە