کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینی دەكرێت ژمارەی ئۆتۆمبێل لەعیراق بگاتە 10 ملیۆن

.

05:24 PM - 18/03/2023

دامەزراوەیەكی ئابووری عیراقی پێشبینی دەكات، تاوەكو ساڵی 2030 ژمارەی ئۆتۆمبێلی كەرتی تایبەت لەعیراق بگاتە نزیكەی 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل.
(مەنار عوبەیدی) سەرۆكی دامەزراوەی عیراق موستەقبەل بۆ لێكۆڵینەوەو راوێژكاری ئابووری پێشبینی دەكات، تاوەكو ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتوانی عیراق 51 ملیۆن كەس تێپەڕێنێت، دەرئەنجامی ئەوەش وادەكات ژمارەی ئۆتۆمبێلی كەرتی تایبەت لەعیراق بگاتە 9 ملیۆن و 500 هەزار ملیۆن ئۆتۆمبێل لەسەرانسەری وڵاتدا.
راشیگەیاندووە، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە لە ساڵی 2030دا عیراق ساڵانە پێویستی بە 17 ملیار لیتر سوتەمەنی دەبێت، كە ئەوەش بڕی 10 ترلیۆن دینار دەكات لە ساڵێكدا.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەم زیادبوونەی ئێستای ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عیراق لەكاتێكدایە كە وڵاتەكەمان خاوەنی ژێرخانێكی پێویست نیە بۆ دابینكردنی سوتەمەنی و رێگاو بانی پێوست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە