کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق لە دوو مانگدا بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار كاڵای لە توركیا كڕیووە

.

05:22 PM - 18/03/2023

لە دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ٢٠ هەزار كۆمپانیای ئەندام لە كۆمەڵەی هەناردەكارانی ئیستانبوڵ، بە بڕی یەك ملیار و ٦٤٠ ملیۆن دۆلار بەرهەمیان هەناردە كردووەو لەو بڕەش ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ عیراق هەناردەكراوە
كۆمەڵەی هەناردەكارانی ئیستانبوڵ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هەناردەكارانی ئیستانبوڵ بەرهەمەكانیان بە ١٨١ وڵات فرۆشتووە و پشكی ئەوان لە هەناردەكردنی ئەو وڵاتەدا لەسەدا 4 پۆینت 9 بووە.
كۆمەڵەكە لە دوو مانگی یەكەمی ساڵی 2023دا بە بڕی نزیكەی یەك ملیار و ٦٤٠ ملیۆن دۆلار بەرهەمیان هەناردەی وڵاتان كردووە كە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار ی بۆ عیراق هەناردەكراوەو زۆربەی بەرهەمە فرۆشراوەكانیش بریتی بوون لە پەلەوەر، بەرهەمی ئاژەڵی، دانەوێڵەو پاقلەمەنییەكان.
لە دوای عیراقیش، ئەمریكا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و رووسیا ئەو وڵاتانەن كە زۆرترین بەرهەمیان هەناردە كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە