کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی عیراق هەفتەی رابردوو زیاتر لە ملیارێك دۆلاری خستۆتەڕوو

.

05:18 PM - 18/03/2023

بانكی ناوەندی عیراق هەفتەی رابردوو زیاتر لە  یەك ملیار دۆلاری خستۆتەڕوو، بڕیاریشە لە سبەینێوە كاركردن بە بڕیارە نوێیەكەی‌ بانكی‌ ناوەندی‌ بۆ فرۆشتنی‌ دۆلار بە گەشتیاران بخرێتە بواری‌ جێبەجێكردنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندی عیراق لە پێنج رۆژی هەفتەی رابردوودا یەك ملیارو 56 ملیۆن و 998 هەزار و 484 دۆلاری خستۆتەڕوو، تێكڕای فرۆشتنی رۆژانەش 211 ملیۆن و 399 هەزار و 696 دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو تریش كە 883 ملیۆن و 708 هەزار و 462 دۆلار بووە، بەرێژەی لەسەدا 20 خستنەڕووی دۆلار زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆرترین خستنەڕووی دۆلار لە رۆژی چوار شەممەدا بووە كە 241 ملیۆن و 908 هەزار دۆلار بووە كەمترینیش لە رۆژی سێ‌ شەممەدا بووە كە 176 ملیۆن و 955 هەزار دۆلار بووە.
بانكی ناوەندی باسی لەوەشكردووە، خستنەڕووی دۆلار بەهەردوو شێوەی كاش و حەواڵەكردن بووە و فرۆشتنی هەر دۆلارێك لەرێگەی كارتی ئەلیكترۆنیەوە بە هەزار 305 دینار بووە بەڵام فرۆشتنی بەهەردوو شێوەی كاش و حەواڵەكردن بە هەزار 310 دینار بووە.
هاوكات بریارە لە سبەینێوە كاركردن بە بڕیارە نوێیەكەی‌ بانكی‌ ناوەندی‌ عیراق بۆ فرۆشتنی‌ دۆلار بە گەشتیاران بخرێتە بواری‌ جێبەجێكردنەوەو پێدانی پارە بەشێوەی كاش بە گەشتیاران لە 7 هەزار دۆلارەوە بۆ 2 هەزار دۆلار كەمبكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە