کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردەی عیراق مۆڵەتی کردنەوەی خوێندنگەی ناحکومی راگرت

.

05:03 PM - 18/03/2023

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، مۆڵەتی کردنەوەی خوێندنگەی ناحکومی راگرت و پێویستییان بە داڕشتنەوەی پلانێك هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندن.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق کەریم سەید ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەت و بەدواداچون بۆ دۆخی پەروەردە لە وڵاتدا پلانێکی بۆ هەڵسەنگاندنی خوێندن لە خوێندنگە ناحکومییەکان ئامادەکردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، راگرتنی پێدانی مۆڵەت بە خوێندنگە ئەهلییەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومیدایە، ئەوەش بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی پەروەردە لە خوێندنگە ناحکومییەکان.

وتیشی، "خوێندنی ناحکومی پێویستی بە ڕێکار و ڕێنمایی نوێ هەیە کە لە خوێندنگە حکومییەکان جێبەجێدەکرێن".

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە