پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٨/٣/٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، ژمارەیەک لە هەڤاڵانی کارگێڕو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی هەولێر کۆبوونەوە.لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵانی ئامادەبوو کورتەیەکیان لەبارەی دوایین بڕیارەکانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی خستەڕوو، گفتوگۆ کرا لەبارەی ئامادەکارییەکانی یەکێتیی و هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزب، خستنەوەگەڕی هەوڵ و تواناکان و هەنگاونان بۆ باشتر کارکردنی ئۆرگانەکان.هەڤاڵانی بەشداربوو دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو، جەختیان لە گرنگی هەولێر کردەوە هەمووان هاوڕا بوون کە دەبێت بایەخی زیاتر بە هەولێر بدرێت و خزمەتی زیاتری خەڵکی هەولێر بکرێت.