.
04:12 - 18/03/2023
بەبۆنەی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی حزبی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە بە یاوەری سالار لالە سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و وریا زەنگەنە ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكان، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان- یان كرد و لەلایەن غەفور مەخموری، سكرتێری گشتیی حزب و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و كادیرانی پێشكەوتووی حزبەكەوە پێشوازییان لێكرا
لە دیدارەكەدا سەرەتا سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی پێڕاگەیاندن، دواتر تیشكی خستەسەر رۆڵ و پێگەی حزبی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، هەر لە خەباتی مەدەنی سیاسی دوای راپەرین و رۆڵی ئەو حزبەی لە دامودەزگا حكومی و مەدەنییەكاندا بەرز نرخاند، هیواشیخواست لەسەر بنەمای سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال كە هەمیشە تەئكیدی لێدەكردەوە, بوونی هێز و لایەنی سیاسی و بیروڕای جیاواز و خەباتی پێكەوەیی ببێتە مایەی باشتر خزمەتكردن بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە