.
02:07 - 18/03/2023
لە یادی 44 ساڵەی پەخشی دەنگی گەلی كوردستاندا، ستران عەبدوڵڵا _ لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزگە كردووە و داواكارە دەنگی گەلی كوردستان لەگەڵ كەناڵەكانی تر بەشێك بن لە بەرنامەی پوختكردنەوە و ڕێكخستنەوەی راگەیاندنەكەمان.
دەقی پەیامەكەی ستران عەبدوڵڵا _ لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:
هەڤاڵ و برا كاك دڵبەند مستەفا
بەڕێوبەری گشتی دەنگی گەلی كوردستان (ئێزگەكە)
خوشك و برایانی دەنگی گەلی كوردستان
یادی (44) ساڵەی دەستپێكی پەخشی (ئێزگەكە)، ئێزگەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانتان لێ پیرۆز بێت. لە ئێوە و لە هەموو تێكۆشەرانی دێرینی ئەم كاروانە دوور و درێژەی تەمەنی هاوشانی تەمەنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمانە، پیرۆز بێت، كاری ستافی نوێ درێژەپێدانی ئەم شانازییەی یەكێتی و میدیای كوردستانییە، بە تەكنیكی نوێ و هەناسەی گەنجانەوە. واتا هەمان پەیام، بەڵام بۆ سەردەمێكی نوێ.
ئومێد دەكەم پێكەوە لەگەڵ كەناڵەكانی تر بەشێك بن لە بەرنامەی پوختكردنەوە و ڕێكخستنەوەی راگەیاندنەكەمان كە هەندێكمان جێبەجێكردووە و هێشتا ماویەتی.
(44) جار پیرۆزتان بێت.
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە