.
11:06 - 18/03/2023
ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز
بۆ یەکەمجار پلاتفۆرمی (ئین سلێمانی) لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی رێکدەخات.
ماراسۆنەکە سەعات ١٠ی بەیانی لە بازنەیی مەلیک مەحمود بەردەم کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گۆیژەوە دەستپێدەکات و وەرزشکاران دەتوانن دوو مەودا هەڵبژێرن: ٥کم و ٢١کم.
ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی تەنیا پێشبڕکێ نییە، بەڵکو ئەزموونێکی جیاوازە و بەشداربووان بە دڵی سلێمانیدا رادەکەن و دیمەنەکانی ئەم شارە پڕ لە ژیانە دەبینن.
چالاکییەکە بۆ هەمووان کراوەیە و خەڵات بۆ براوەی هەردوو ڕەگەز لە هەر بەشێکی ماراسۆنەکەدا دابیندەکرێت.
ئێستا ناو تۆمار بکە بۆ دەستەبەرکردنی شوێنەکەت و بەشداربە لە ئەزموونێکی جیاواز و لەبیرنەکراو:
https://forms.gle/NX89wSUC3nXvdR8H7
#inslemani
#newroz
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە