کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سبەینێوە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەستپێدەكات

.

10:20 AM - 18/03/2023

بانكی رافیدەین بڵاویكردەوە، لە سبەینێوە دەستدەكەن بەڕێكارە نوێكەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران كە تا دوو هەزار دۆلار دەبێت. 

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی رافیدەین، دوای رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندیی عیراق بانكەكەیان لە سبەینێوە دەستدەكات بە فرۆشتنی دۆلار بە بڕی دوو هەزار دۆلار، بەپێی رێنماییەكان.

ئەو لقانەشی لەناو بەغداد ئاشكراكردووە كە فرۆشتنەكەی لێ ئەنجامدەدرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو بانكی ناوەندیی عیراق چەند رێوشوێنێكی نوێی سەبارەت ئاڵوگۆڕی دۆلار راگەیاند و تیایدا پشكی فرۆشتن بە گەشتیارانی لە حەوت هەزار دۆلارەوە بۆ دوو هەزار دۆلار كەمكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە