کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بزانە باوكێك لەپێناو سەركەوتنی كچەكەیدا چی دەكات ؟

.

09:54 PM - 13/03/2023

ڕوداوێكی جوان و دەگمەن
 
یەكێك لە دیمەنە جوانەكانی فستیڤاڵی وەرزشی ساڵانەی قوتابخانە و خوێندنگەكانی سنوری پەروەردەی قەزای كەلار باوكێك لە پێناو وەستانی كچەكەی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی پلەی دووەم لە ڕاكردنی ٤۰۰ مەتری، كاتێك كچەكەی بەهۆی ماندووبوونەوە توانای وەستانی نەمابوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكەی بەردەوام ماچی دەستی دەكرد و دەیگووت كچم من لێرەم لەلاتم شانازیت پێوە دەكەم بەهێزبە.
خودا هەموو باوكێك بپارێزێت.

ئانیا ئاریان ـ خوێندكاری قوتابخانەی 14ـ4 ی بنەڕەتی یە بەشداری ڕاكردنی ۱۰۰مەتری و ۲۰۰ مەتری و ٤۰۰ مەتری  كرد لە هەرسێ بەشداریی كردنەكە پلەی دووەمی بەدەستهێنا .

شاهۆ ئیبراهیم - گەرمیان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە